AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٣٠ ٠٩:٥٥

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق:

عێراق چاوەدێری بەسەر چوونە دەرەوەی ئەمریکییەکان لە بنکەی حەریر دەکات

عێراق چاوەدێری بەسەر چوونە دەرەوەی ئەمریکییەکان لە بنکەی حەریر دەکات

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند ساندێکی سەربازی لە ئەو وڵاتەوە بۆ چاوەدێری بەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا، سەردانی بنکەی سەربازی حریر لە هەولێر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە ئەو بارەوە وتی: شاندێکی سەربازی فیدراڵ بەزووی بۆ شوێنگیری کردنی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان سەردانی فڕۆکەخانەی حەریر لە هەولێر دەکات.

خەفاجی زیادی کرد: ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ئەمریکا لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە هەولێریش بەڕێوە دەچێت و لە بنکەی عەین ئەسەد بەس ژمارەیەکی زۆر کەم ڕاوێژکاری بیانی دەمێننەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە کۆتاییدا جەختی کرد: ڕاوێژکارە سەربازییەکان کە لە عێراق دەمێننەوە، لەژێر چاوەدێری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش چالاکی دەکەن و بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم درێژە دەدەنە هاوکارییە هەواڵگرییە هاوبەشەکانیان. هەروەها هیچ فڕۆکەیەکی بیانی بە بێ ڕێککەوتن و مۆڵەتی حکومەتی بەغدا ناتوانێت لە عێراق بنیشێتەوە.

News ID 40412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha